دوانیان گیانیان لە دەست داوە

لە نەینەوا 10 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستیی نەینەوا رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 10 حاڵەتی تای خوێنبەربوونیان تۆمار کردووە و دوو کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23.6.2024 بەشار جادر، وتەبێژی تەندروستیی نەینەوا رایگەیاندووە، 11 حاڵەتی دیکەی گوماناوییان هەبووە و چارەسەریان بۆ کردوون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بە گوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ، لە ئەمساڵدا نزیکەی 50 حاڵەتى توشبوون و پێنج حاڵەتى گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانى بەغدا، نەینەوا، زیقار و بابل تۆمار کراون.

هەر بە پێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، ساڵى رابردوو 545 حاڵەتى تووشبوون و 70 حاڵەتى گیانلەدەستدان لە پارێزگاکانی عێراق هەبووە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژن و پیاوێک لە ئاکرێ تووشی تای خوێنبەربوون بوون و پیاوەکە بە گەیشتنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی نەخۆشییەکەوە گیانی لە دەست داوە.

دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆم...

دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆمار کراوە