ئاگر لە دوو كۆگا لە هەولێر كەوتەوە
میدیازان – كوردستان ئەحمەد- هەولێر
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە دوو كۆگا لە سەر رێگای گەزنە لە هەولێر كەوتەوە هیچ زیانێكی گیانی نییە، بەڵام زیانی ماددی زۆر بەر كۆگاكان كەوتووە.
سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەمیدیازانی راگەیاند:’ئاگرەكە لە دوو كۆگای دار و پێداویستی جوانكاری پلاستیكی ناو ماڵ كەوتوەتەوە، هیچ زیانێكی گیانی نییە بەڵام زیانێكی ماددی زۆر بە كۆگاكان گەیشتووە’.
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتیشی:’ئاگرەكە تائێستا كۆنترۆڵ نەكراوەو تیمەكانیان بە هاوكاری هاووڵاتیان سەرقاڵی
كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، تائێستاش هۆکاری یەکلاکەرەوەی کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە’.