پۆلی 12ـەی ئامادەیی
زیاتر لە 39 هەزار قوتابی لە هەولێر تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە 23.6.2024 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
لە سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له هەریەک لە بەشەکانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر 680 هۆڵدا دابه‌ش كراون.
بۆ ئەمساڵی تاقیکردنەوەکان وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگی لەگەڵ هەریەک لە وەزارەتەکانی گواستنەوە و گەیاندن، خوێندنی باڵا، ناوخۆ و وەزارەتی کارەبا کردووە.
سەبارەت بە بابەتی غەش یان گزی کردن لەلایەن قوتابیانەوە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە هەر قوتابیەک بە غەشەوە بگیرێت، سەرجەم وانەکانی بە کەوتوو بۆ هەژمار دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی