"ماتۆڕسکیلیان پێ بووە"

دوو “دزی موبایل” لە کەرکوک دەستگیرکران

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی کەرکوک لە “رێگەی چاودێری کردنەوە”، دوو دزی دەستگیرکرد کە لە بازاڕی شارەکە مۆبایلی خەڵکیان بردووە.

پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە 22.6.2024، دەڵێت، “ئەو دوو کەسە سکاڵایان لەسەر تۆمارنەکراوە، بەڵام ئەوەی ئەرکی تیمەکانیانی رانەگرتووە لە چاودێری بازاڕ و دواتر دۆزینەوەی دزەکان”.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیس، “دزەکان ماتۆڕسکیلیان پێ بووە”، تۆمەتبارەکان لەلایەن خاوەن مۆبایلەکانەوە سکاڵایان لەلای پۆلیس و بنکەکانی تاوان لەسەر تۆمارنەکراوە.

لەگەڵ زانینی کرداری دزی کردنە، دەستبەجێ تیمێکی کار بە سەرپەرشتی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک پێکهێنرام پۆلیس دەڵێت،”تەنانەت ئەگەر شایەتحاڵی دزی بچووکیش بووبێت، ئەمە بەو مانایە نییە کە ئاسایش کەمی هەیە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەینەوە کە دەیانەوێت دەستکاری ئاسایش و سەقامگیری شارەکە بکەن، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر”.

هەروەها پۆلیس داوای لە پلاتفۆرمە میدیاییەکان کردووە، کە خۆیان لە هەڵئاوسانی شەقام بەدوور بگرن، هەروەها هەموویان بەرپرسیار بین لە پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی خەڵکی کەرکوک بەدەست هاتوون.

کەرکوک رێڕەوی پایسکیلی دانا

کەرکوک رێڕەوی پایسکیلی دانا

لە کەرکوک چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كى چەکدارانی داعش بۆردومان...

لە کەرکوک چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كى چەکدارانی داعش بۆردومانکران