هۆکار چییە؟
لە سلێمانی 27 سەر ئاژەڵ رەتکرانەوە
+964
دیلان محەمەد جەزا
لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا 996 سەر ئاژەڵ لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی سەربڕدراون و رادەستی خاوەنەکانیان کراوە.
شاڵاو عارف، بەرپرسی کوشتارگەی سلێمانی بە 964 وت، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار سەر ئاژەڵ بردراوەتە لایان بۆ قوربانی، لەو رێژەیە 27 سەریان بەهۆی نەخۆشییەوە رەتکراونەتەوە.
باسی لەوەکرد، لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا 864 سەر ئاژەڵی وردە و 132 سەر ئاژەڵی گەورە کراون بە قوربانی لە کوشتارگەکەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئاژەڵانەی رەتکراونەتەوە بەهۆی بوونی نەخۆشی مشەخۆری و بەکتریایی بووە.
ئهو ئاماژهی بهوهش دا، هیچ حاڵهتێكی گوماناوی نهخۆشیی تای خوێنهربوون لهو چهند رۆژه ههستی پێنهكراوه.
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو لەگەڵ گرانیی نرخی ئاژەڵ، بەڵام ژمارەکان نزیکن لە ساڵی پارەوە”، ئەمە قسەی شاڵاو عارفە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا