زۆرەبەیان دەرنەچوون

خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی گەرمیان گردبوونەتەوە

میلاد جەلال – گەرمیان

خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی گەرمیان لەبەردەم زانکۆکەیان گردبوونەتەوە و دەڵێن لە 150 خوێندکار 10 خوێندکاریان دەرچووە.

موسا محەمەد، خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی ئەندازیارییە بە 964ـی وت، “لە قۆناغی چوارەکان 20 خوێندکارین ھیچ کەسێکمان دەرنەچووە، ھەموومان کەوتووینەتە دەوری دووەم”.

“سیمستەری یەکەم دەرچوبووم، سەعیم بە ھاوڕێکانیشم دەکرد کەچی لە سیمستەری دووەم کەسمان دەرنەچووین”، موسا محەمەد وای وت.

سۆز فایەق، خوێندکاری قۆناغی سێیە بە 964ـی وت،” بەردەوام دەبین لە گردبوونەوە تا وەڵامی داواکاریەکانمان دەدرێتەوە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی