كەمێك پێش ئێستا

بناری قەندیل بۆردومان كرا

+964

فەرهاد حەسەن

كەمێك پێش ئێستا دەنگی بۆردومان لە سنووری بناری قەندیل بیستراوە و سەرچاوەیەكیش بۆ 964 پشتڕاستی كردەوە كە چەند فڕۆكەیەكی جەنگی چەند شوێنێكی بناری قەندیلیان بۆردومان كردووە.

لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە دوو هێرشی یەك لەدوای یەك ئەنجام داون.
سەرچاوەیەك لە گوندی ئیندزێی بناری قەندیلەوە بە 964ـی راگەیاند، لەكاتژمێر نزیكی 3:00 ئەمڕۆ دارستانی بەری قۆپان، كە دەكەوێتە بەرامبەر گوندی ئێندزێی لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر بۆردومان كراوە.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە چیای دڕەبییانیش لە سنووری ناحیەی وەرتێ بەهەمان شێوە بۆردومان کراوە.

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا نازانن زەرەر و زیانەكانی ئەم بۆردومانانە چین، بەڵام دەڵێت ئاگر لە دارستانەكەی گوندەكەیان كەوتووەتەوە.

بەپێی ئامارێك كە چەند رۆژێك لەمەوبەر رێکخراوی سی پی تی، بڵاویكردووەتەوە تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، سوپای دەوڵەتی تورکیا زیاتر لە 833 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر خاکی باشووری کوردستان ئەنجامداوە و بەهۆیانەوە هەشت هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

سنوورى پێنجوێنیش بۆردوومان کرا

سنوورى پێنجوێنیش بۆردوومان کرا