لە کارگەیەکى چیمەنتۆ ئاگر کەوتەوە
بە جەژنیش ئاگر واز لە هەولێر ناهێنێت
964+
میدیا گۆران
کەمێک پێش ئێستا لە کارگەیەکى چیمەنتۆى نزیک پڕۆژەى هیران ستى ئاگر کەوتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
لە 6:30 نوێکرایەوە
شایەتحاڵێک بە ناوی سوڵتان مۆفەق ڤیدیۆی رووداوی ئاگرەکەی تایبەت بۆ 964 ناردووە.
سوڵتان دەڵێت، بەپێی قسەی دانیشتوانی ناوچەکە یاری ئاگرین هۆکاری ئاگرەکەبوو کە چەند منداڵێک یارییان پێی کردوو و دواتر ئاگر لە پوش و پەڵاش کەوتووەتەوە و بۆ ناو گارگەکە تەشەنەى کردووە.
دواتر ئاگرەکە لەلایەن دوو تیمی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆلکرا.
لە 6:45 نوێکرایەوە
مقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964وتی ”لەبەیانیەوە زیاتر لە حەوت ئاگری پوش و پەڵاشمان هەبووە، ئەم ئاگرەش لە رێگەی پەڕینەوە بووە بۆ ناو كارگەی چیمەنتۆكە توانرا لەماوەی كەمتر لە 40 خولەك لەلایەن دوو تیممان كۆنتڕۆڵ بكرێت و زەرەرو زیانەکەت تەنیا سوتانی تەپەدۆر بووە “.