سەنتەرى ماد لە کۆیە پشوو نادەن

لە یەکەم رۆژى جەژندا 10 شوشتنەوەى گورچیلە بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە

964+

وریا فەتاح

لە کاتێکدا ئەمڕۆ جەژنە و هاوڵاتیان لە پشوودان، بەڵام پزیشکان و کارمەندانى سەنتەرى ماد بۆ شوشتنەوەى گورچیلە لە کۆیە لە ئەرکدان و کاروبارى نەخۆشەکان ئەنجام دەدەن.

هەر شوشتنەوەیەکى گورچیلە سێ بۆ چوار کاتژمێر کاتى پێویستە

هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە بە 964ـى وت، تەنیا ئەمڕۆ لە سەنتەرى ماد 10 شوشتنەوەى گورچیلە بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە.

باسى لەوەشکرد، کارمەندانى تەندروستى لەگەڵ ئازارەکانى خەڵک دەژین و نازانن پشوو چییە.

لە سەنتەرى ماد، تەنیا لە مانگى رابردوودا 224 شوشتنەوەى گورچیلە بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە.

وەک ئەوەى کاروان عەلى باسى دەکات، نەخۆشەکانیان دیاریکراون و 28 کەسن کە 19یان پیاون و نۆیان ژنن، هەیانە هەفتەى سێ جار و هەیانە هەفتەى دوو جار شوشتنەوەى گورچیلەیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

ماوەی چوار مانگە سەنتەری ماد بۆ شووشتنەوەی گورچیلە لە کۆیە کراوەتەوە و لەو ماوەیەدا نزیکەی 1000 شوشتنەوەى گورچیلەیان ئەنجامداوە.

سەنتەرەکە پێنج ئامێری گورچیلەی لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ دابینکراوە، بەڵام پێداویستییەکانی لەلایەن حکومەتەوە دابینکراوە.

لە ماوەی چوار مانگدا 960 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجامدراوە

لە ماوەی چوار مانگدا 960 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجامدراوە