هۆکار چییە؟
نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
توانا نەقی
هەرچەندە لەسەر ئاستى هەفتە نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە تووشى دابەزین بووە.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، بە 82 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرێژەی 0.13% دابەزیوە.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 78 دۆلار و 45 سەنتە و ئەمیشیان بە رێژەی 0.17% لەچاو دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
هەرچەندە نەوت دوو رۆژە رووى لە دابەزینێکى کەم کردووە، بەڵام لەسەر ئاستى هەفتە نزیکەى چوار سەنت بەرز بوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
پێشتریش عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.