لە سعودیە

حاجیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا

964+

محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ

دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 15.6.2024، حاجیەکی دانیشتووی شاری قەڵادزێ ، لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج کتو پڕ گیانی لەدەستداوە لە وڵاتی سعودیە

عەبدولا حەسەن، کەسی نزیکی  ئەو هاوڵاتیەیە و کە گیانی لەدەست داوە بە 964ـی وت، “ حەسەن حەمە، خەڵکی گوندی بادینە لە پشدەر، نزیکی یەک مانگە رۆشتووە بەمەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە.

حەسەن حەمە، دانیشتووی قەڵادزێ یە خەڵکی گوندی بادینە، تەمەنی 55 ساڵە و خێزاندارە، لێرە هیچ نەخۆشیەکی نەبووە، وەک دەڵێن لەوێ بەنەخۆشی کتوپڕ گیانی لەدەست داوە.

پەیوەندیمان کردووە بە هاوڕێکانی کە لەگەڵی بوون، وتویانە خۆی و هاوڕێیەکی بەپێ زۆر رۆشتوون بەرەو کێوی عەرەفە، هیلاک بوون بەهۆی هیلاکیانەوە کتوپڕ گیانی لەدەست داوە، هاوڕێکەی لەگەڵیشی بووە ماندوبووە، بەڵام ئەو سەلامەتە، هەرئەوەندە زانیاریمان هەیە لەئێستادا ”عەبدولا حەسەن وای وت.

تا ئێستا چوار حاجی کورد کە سیانیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن ودانەیکیشیان خەڵکی رۆژئاوایە لە وڵاتی سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

حاجیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا

حاجیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا