ئاگادارییەک لە دەروازەى باشماخەوە

ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت تابلۆ کۆنى لەسەرە ناتوانى سەردانى ئێران بکەیت

964+

وریا فەتاح

ئاگادارى ئەو گەشتیارانە دەکرێتەوە کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلى خۆیان کەشتى ئێران بکەن، نابێت تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانیان کۆن بێت.

بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگەى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردووەتەوە، ئەو گەشتیارانەى کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی ئێران لە سبەینێوە دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان ( تابلۆی ژمارەکانیان تازەکان) بێت.

بەپێى ئاگادارییەکە، تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و رێگەیان پێ نادرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.

دەروازەکە داوا دەکات گەشتیاران پابەندى ئەم رێنماییەبن، چونکە بڕیارەکە لەلایەن ئێرانەوەدراوە.

ئۆتۆمبێلی هەڵگرى تابلۆى هەولێر و دهۆکن دەتوانن لە رانی...

ئۆتۆمبێلی هەڵگرى تابلۆى هەولێر و دهۆکن دەتوانن لە رانیە مامەڵەى بەناوکردن بکەن