پێشتر نەیاندەتوانى

ئۆتۆمبێلی هەڵگرى تابلۆى هەولێر و دهۆکن دەتوانن لە رانیە مامەڵەى بەناوکردن بکەن

+964
محەمەد عەلی ـ پشدەر

لەمەودا بە بڕیارى وەزارەتى ناوخوی کوردستان، ئەو ئۆتۆمبێلانەى هەڵگرى تابلۆى دهۆک و هەولێرن، دەتوانن خاوەندارێتى و بەناوکردن لە هاتوچۆى راپەڕین جێبەجێ بکەن.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، “پێشتر هەڵگرانى تابلۆى هەر پارێزگایەک لەوێ کارەکانیان ئەنجام نەدەدا، بەڵام دواتر بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی دهۆک و هەولێرن، بۆ گۆڕینی خاوەنداریەتی یان بەناوکردن لە رانیە جێبەجێى بکەن”.

بەوتەى عەلى عەبدوڵا، بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى هەڵگرى تابلۆى دهۆک و هەولێرن، بەڕاد و هەزەیان بۆ دەکەن، دواتر دەتوانن لە هەولێر یان دهۆک مامەڵەکەیان تەواو بکەن، بۆ نموونە کەسێک ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر بەناوی خۆی بکات، دەتوانێت لە رانیە مامەڵەکەى ئەنجام بدات و دواتر مامەڵەکەى بە ئیمەیل دەنێردرێت بۆ هاتوچۆى پارێزگاکەى خۆى و کارەکانى ئەنجام دەدات.

بڕیارەکە لە رۆژى سێشەممە،16.4.2024ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

هاتوچۆى راپەڕین لە هەوڵدایە لە داهاتوودا بتوانن، نوێکردنەوە و مامەڵەی بەناوکردن یان گواستنەوەى ساڵانە و مامەڵەکانی دیکە، واى لێبکرێت کە هەڵگرانى تابلۆى پارێزگاکانى دیکەش لە هاتوچۆى راپەڕین کارەکانیان ئەنجام بدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هاتوچۆی سلێمانی: شاردنەوەی تابلۆ بە قوڕ سزای قورسی لەس...

هاتوچۆی سلێمانی: شاردنەوەی تابلۆ بە قوڕ سزای قورسی لەسەرە