لە رۆژانى جەژندا
ئەگەر دەچیتە پارکەکان ئاگات لەو پێنج شتە بێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیى ئەندازەى پارەکەکانى هەولێر رێنمایى بەو هاوڵاتى و گەشتیارانە دەدات، کە سەردانى پارکەکان دەکەن و پێیان دەڵێت، لە ستوونەکانى کارەبا دوورکەونەوە.
ئەندازەى پارەکەکان پێنج رێنمایى دەرکردووە، کە ئەمانەن:
یەکەم: هاوکارمان بن لە پاکڕاگرتنی پارک، بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییەکانی پاکوخاوێنی.
دووەم: دوورکەوتنەوە لە ستوونەکانی کارەبا، دەستکارینەکردنی بۆردەکانی کارەبا.
سێیەم: تێپەرمەبن لە پەرژینی نافوورەکان و حەوزەکان، چونکە دەبێتە مەترسی بۆ سەر گیانتان.
چوارەم: خۆت بە دووربگرە لە شکاندنی دار و درەختەکان و مەڕەشەکان و تێکدانی باخچەکان، بە پێچەوانەوە تووشی سزایی یاسایی دەبیتەوە.
پێنجەم: لە کاتی هەبوونی هەر کێشەک یاخود هەر رووداوێکی نەخوازراو پەیوەندیی بە چاودێرەکانی ناو پاڕک بکەن بۆ چارەسەرکردنی.