دیمەنی ئەرشیفی حاجیانی کورد لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی حەجدا _ وێنە: 964
رێوڕەسمی حەج
ئه‌مڕۆ حاجییان لەسه‌ر كێوی عه‌ره‌فه دەبن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ، ئه‌مڕۆ حاجیانی ماڵی خوا ده‌چنه سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15.6.2024 به‌رامبه‌ر به 9ی زولحیجه‌ی 1445ی كۆچی، حاجیان ده‌چنه سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه، یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانی حه‌ج و تا رۆژئاوابوون له‌وێ ده‌بن.
دوای گەڕانەوەیان لە کێوی عەرەفە، حاجییان لە موزدەلیفە دەمێننەوە، کە دەکەوێتە نێوان مینا و کێوی عەرەفە
دەستەی حەج و عومرەی عێراقی راگه‌یاند، به‌شێكی حاجیانی عێراقی گه‌یشتوونه‌ته كێوی عەرەفه و خێمه‌یان بۆ دابینكراوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ حاجیان گرفته، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه و پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له عه‌ره‌فه بگاته 43 پله‌ی سیلیزی.
ئه‌م وه‌رزه‌ی حه‌ج له هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیاتر لە چوار هەزار و 300 کەس بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چوونەتە وڵاتی سعودیە و هەزار و 600 کەسیان بە رێگای وشکانییه‌وه سەفەریان کردووە.
ئه‌م وه‌رزه نزیكه‌ی دوو ملیۆن حاجی به‌شداریی رێوڕه‌سمی حه‌ج ده‌كه‌ن، كه به گوێره‌ی ده‌سته‌ی حه‌جی سعودیه ملیۆنێك و 800 هه‌زار حاجی له ده‌ره‌وه هاتوون و ئه‌وانی دیكه هاوڵاتی سعودیین.