بەشێک لە شوێنەوارە دۆزراوەکان. فۆتۆ: ئاژانسی تەسنیم
سێ کەس دەستگیر کراون
لە سنە شوێنەواری “سەردەمی ئیسلام” دۆزرایەوە
ژووری هەواڵ
لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستگیرا بەسەر 159 پارچەی شوێنەوارییدا، فەرماندەی پاراستنی پیشە دەستییەکانی پارێزگاکەش دەڵێت، مێژووی بەشێک لە شوێنەوارەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش زاین و بەشێکی دیکەشیان بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامی.
محەمەدرەزا زارعی، فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشەدەستییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند، سێ کەس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی ئەو شوێنەوارانە دەستگیر کران.
ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون خەڵکی دەرەوەی پارێزگای سنەن.
بە وتەی محەمەدرەزا زارعی، کەلوپەلە مێژووییەکان لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و دەستگیر کراوەکانیش رەوانەی گرتووخانە کراون.