"کلیلی جۆکەری پێبووە"

لە حاجیاوا کەسێک لەسەر دزیکردن دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای حاجیاوا کەسێک لەسەر دزیکردن لە دوکانێک دەستگیر کرا، پۆلیس دەڵێت، کەلوپەلی دزیوە و دانی پێداناوە.

تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵای خاوەن دوکان دەستگیر کراوە و لە سکاڵاکەدا باس لەوە کراوە کە دزییەکە “بەبێ شکاندنی قفڵ” ئەنجامدراوە.

پێنجشەممە 13.6.2024، رائید رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، تۆمەتبارەکە بۆ کردنەوەی قوفڵی دوکانەکە “کلیلی جۆکەری پێبووە”.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیس، بە سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتبارەکە بەدەستهاتووە و لە ماوەیەکی کەمدا دەستگیر کراوە.

تەمەنی تۆمەتبار 36 ساڵە و دوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، پۆلیسیش دەڵێت دەستیانگرتووە بەسەر کەلوپەلە دزراوەکاندا.

سێ کەس لەسەر دزینی ئێکسسوارات دەستگیر کران

سێ کەس لەسەر دزینی ئێکسسوارات دەستگیر کران