تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی سلێمانی _ وێنە: تەندروستی سلێمانی
یاخوا كه‌س ئیشی پێ نه‌بێت
نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی له جه‌ژندا 24 كاتژمێر كراوه ده‌بن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوەدەبن، ئه‌مه برشیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13.6.2024 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، بە مەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشوودا، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی و سەنتەری چارەسەر بە تیشكی شێرپەنجەیی و سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە ، هه‌روه‌ها تیمەکانی (چاودێریی تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە شێوەی ئێشکگر.
ته‌ندروستی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات، لە کاتی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن، بۆ ئه‌وه بگه‌نه فریایان.