بۆچى لە کارەباى ئێرانى نەدا

ترەمپ قسەى نوێى هەیە؛ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەن

وریا فەتاح

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەمێک لەمەوبەر لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی جەنگی دژ بە ئێران جەختیکردەوە، کە 5 رۆژ مۆڵەتی تریان داوەتە تاران بۆ ئەوەی مەرجەکان قبوڵ بکەن، ئەگەرنا “دەچینە ئەو شوێنە و لەناوی دەبەین”. کە مەبەست لێى وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبا بوو.

ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان رازی بوون چەکی ئەتۆمییان نەبێت و وتی: “ئەوان ئاشتییان دەوێت و هیوادارین خزمەتێک بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین، بەڵام کاتێک زانیم ئێران لە دانوستانەکاندا بە چەکی ئەتۆم هەڕەشە دەکات، نەمتوانی زیاتر بوەستم و هێرشمان کرد.”

گرنگترین خاڵەکانی لێدوانەکەی ترامپ:

-هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێرانمان بەتەواوی لەناوبردووە و توانا سەربازییەکانیان نەماوە.

-هەموو سەرکردەکان کوژراون و ئێستا دۆخی ئێران جیاوازە.

-بەنیاز بووین وێستگەکانی کارەبای ئێران بسڕینەوە کە 10 ملیار دۆلاریان تێدا خەرج کردووە، بەڵام نامانەوێت ئەوە بکەین؛ هیوادارم ئێران ناچارمان نەکات لێیان بدەین.

-دەمانەوێت بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکی ئێران بە تەواوی نەمێنێت.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەم 5 رۆژە دەرفەتێکی باشە بۆ هەمووان، ئەگەر تاران وەری بگرێت، ئەوا “زۆر باش دەبێت بۆ هەموو لایەک”.