بە رێژەى 100 لە 100

ئاگرى پاڵاوگەکەى هەولێر کۆنتڕۆڵکرا

964+

توانا نەقى

کەمێک پێش ئێستا، بەگرى شارستانى هەولێر دواى زیاتر لە 18 کاتژمێر کۆنترۆڵکردنى ئاگرى پاڵاوگەکەى سەر رێگاى هەولێر و گوێرى راگەیاند.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە کەمتر لە 20 کاتژمێر لە رێگەى 32 تیم و 150 کارمەندى ئەفسەر و کارمەندى بەرگرى شارستانى توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین.

وتیشى،” 14 کارمەندى بەرگرى شارستانى بریندار بوون و 10 کارمەندیش توشى تەنگەنەفەسى بوون و چوار ئۆتۆمبێلى بەرگرى شارستانیش سووتاون”.

“ئەو پاڵاوگەیەى کە ئاگرەکەى تێدا دروستبووە، هیچ مەرجێکى بەرگرى شارستانى تێدا نەبووە”، وتەبێژى بەرگرى شارستانى واى وت.

لەبارەى زیانە مادیەکانەوە، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر ئەوەى خستەڕوو کە لیژنەیان پێکهێناوە و خەمڵاندن دەکەن، دواتر ئاشکراى دەکەن کە زیانەکان چەند بوون.

لە کاتژمێر 8:30 خولەکى شەوى رابردووەوە، ئاگر لە پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە و دواى 18 کاتژمێر و 30 خولەک کۆنتڕۆڵکردنى تەواوەتى راگەیەنرا.

چیرۆکى ئاگرەکەى هەولێر لە سەرەتاوە تا ئێستا

چیرۆکى ئاگرەکەى هەولێر لە سەرەتاوە تا ئێستا