کۆمسیۆنی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

تا 10 رۆژی دیکە ماوەی تۆماری هاوپەیمانی و لایەنەکان درێژکرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

وادەی تۆماری هاوپەیمانێتی و تۆماری لایەنە سیاسییەکان و ناوی کاندیدەکانیان، لەلای کۆمسیۆن تا 24.6.2024 درێژکرایەوە، ئەوە لە کاتێکدا وادە و رۆژێکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری نەکراوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتا وادە بێت، بەڵام تا 10 رۆژی دیکە ماوەی تۆماری هاوپەیمانی و لایەنەکان درێژکرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.6.2024، نوسینگەی جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیەندراوێکی بۆ 964 ناردووە و تێدا، ماوەی درێژکردنەوە و وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی لایەنەکان و لیستەکان و ناوی کاندیدەکانی راگەیاندووە.

بڕیار وایە رۆژانی جەژنیش ئیشکگر لە ناوەندە سەرەکییەکانی کۆمسیۆن دەوام بکەن، بۆ وەرگرتنی پاکێچی داواکاری لایەنەکان و ناوی کاندیدەکانیان.

بەگوێرەی دواین مەروسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیار بوو رۆژی 10.6.2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام لەو کاتەدا هەڵبژاردن نەکرا، چاوەڕوانکراوە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بکرێت.

کۆمیسیۆن: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کور...

کۆمیسیۆن: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتووە

کۆمسیۆن: تەنیا کارەکانی چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان ماون

کۆمسیۆن: تەنیا کارەکانی چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان ماون