لەقبوونی مێزی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
بەرەو 100 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە
لەقبوونی مێزی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
شۆڕش قادری
لەقبوونی مێزی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران و بۆنی هەڵگیرسانەوەی شەڕ، نرخی نەوتی بەرزکردەوە و بەرەو 100 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9.4.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 97 دۆلار و 24 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 2.63٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 94.50 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 3.48٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو و دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بێ متمانەیی کەوتە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی دانوستانی رۆژی هەینی کە بڕیارە لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت و ئەگەری هەیە دیسان شەڕ دەستپێبکاتەوە.