ناحیەی شەمامک

رێگەی چوار گوند بەهۆی ئاوی بارانەوە تێکچووە

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دانیشتوانی گوندەكانی ترپە سپیان، دووگردكان، دووكەرە و قورشاغلو رێگای چوونە ماڵەوەیان بە تەواوی ئاو دایپۆشیوە و لە رێگەی 964ـه‌وه‌ داوای هاوكاری و چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

عومەر ئیبراهیم دانیشتووی گوندی ترپەسپیانە بۆ 964 وتی، “دەبێت دوو كیلۆمەتر دوورتر بڕۆین تا خۆمان لەو رێگه‌یە نەدەین، هیوادارین بۆمان چاكبكرێت.”

پەیامنێری 964 دەنگی ئەو هاوڵاتییانەی گەیاندە سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزن عەبدولهادی و ئه‌ویش بۆ 964 وتی، “چاككردنی رێگه‌كه‌ پەیوەندیدارە بە بەڕێوه‌بەرایەتیی رێگه‌وبان، بەڵام ئێمەش وەك شارەوانی دەستبەجێ تیم دەنێرین بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو هاوڵاتییانە”.

دانیشتووانی هه‌ر چوار گونده‌كه‌ نزیكەی 300 ماڵ دەب و ده‌كه‌ونه‌ ناحیەی شەمامک بە دووریی 15 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە .

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا