لە‌ ناو گۆمێكه‌وه‌ قەتیس مابوون‌

ژینگەپارێزانی بارزان سه‌دان گوێچكه‌ماسیان لە مردن رزگار کرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گوندى پرێسه‌ى سنوورى بارزان سه‌دان گوێچكه‌ ماسی له‌ناو گۆمێكدا قه‌تیس مابوون به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماش خه‌ریك بوو له‌ناو بچن، به‌ڵام ژینگه‌پارێزانى بارزان له‌ رێگه‌ى جۆماڵكردنه‌وه‌ گوێچكه‌ماسییه‌كانیان خسته‌وه‌ ناو رووباره‌وه‌.

گۆمه‌ئاوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامى بارانبارینى ئه‌مساڵ له‌سنوورى ئه‌م گونده‌ دروست ببوو، به‌هۆى بوونى چه‌ندین ماسیش گه‌راو هێلكه‌ى ماسیه‌كان له‌ناو ئه‌م گۆماوه‌دا ببونه‌ گوێچكه‌ماسیی.

ملازم سدیق حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیار و راگه‌یاند له‌ به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزی بارزان به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى ئه‌م گونده‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش له‌رێگه‌ى تیمێكیانه‌وه‌ به‌ دروستكردنى جۆگه‌ى تایبه‌ت، توانیویانه‌ گوێچكه‌ماسییه‌كان له‌مردن رزگار بكه‌ن و بیانخه‌نه‌وه‌ ناو رووبارى زێى گه‌وره‌.

وتیشی “نزیكه‌ى 60 مه‌تر جۆگه‌ لێدراوه‌ تا ئه‌و گوێچكه‌ماسیانه‌ خراونه‌ته‌وه‌ ناو رووباره‌كه‌”.

وه‌ك له‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ژینگه‌پارێزان به‌ قازمه‌ و بێل و هه‌ندێك ئامرازی دیكه‌ جۆگه‌كه‌ دروست ده‌كه‌ن و ئاوى گۆمه‌ئاوه‌ به‌ رووباره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌وه‌ و گوێچكه‌ماسییه‌كان رزگارده‌كه‌ن.

لەماڵی راوچییەک 16 سمۆرە دۆزرانەوە

لەماڵی راوچییەک 16 سمۆرە دۆزرانەوە