هەواڵى ئەمڕۆ
رۆژەکەی سلێمانی خۆش نەبوو لە کەرکوکیش سەگە بێلانەکان دەحەسێنەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەم بەیانییە سلێمانی بە دوو هەواڵی ناخۆش خەبەری بووەوە، لە پڕ لە گەڕەکی ئاشتی گرمەیەک هات و ئاگرێکی گەورە لەسەربانی باڵەخانەیەک کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی کاتژمێرێکیان پێچوو تا کۆنترۆڵیان کرد.
چەند ساڵە ئاژەڵدۆستەکانی کەرکوک هاوار دەکەن مەردی خوابن سەگە بەستەزمانەکان مەکوژن، ئەوەتا ئاواتەکەیان هاتەدی و بەقسەیان کرا.
جەژنی قوربان نزیکەو ئیتر خەڵک خۆی ئامادە دەکات بۆ قوربانیکردن، دەزگا تەندروستییەکان خەمیانە ئیشەکە خراپ بکرێت و تای خوێن بەربوون بڵاوببێتەوە، بۆیە لەئێستاوە مشووری ئەخۆن.