بوون به حه‌وت
له سلێمانى دوو ته‌رزى نوێى گه‌نم په‌سه‌ندكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى دوو ته‌رزى نوێى گه‌نم بۆ چاندن له سنوورى سلێمانى په‌سه‌ندكران، به‌مه‌ش سلێمانى ده‌بێته خاوه‌نى حه‌وت جۆرى جیاوازى ته‌رزى گه‌نم.
تەرزی گه‌نمه په‌سه‌ندكراوه‌كان بریتین له (سلێمانى4 و به‌کرەجۆ2) و لە لایەن لیژنەی زانستی لە دەزگای پشکنین و پەسەندکردنی تۆ و لەوەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقی فیدراڵ پەسەند کراوە.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م دوو جۆر گه‌نمه نوێیه ئه‌وه‌یه كه بەرهەمیان زۆرە و بەرگریکارن لە نەخۆشی یەکان، رەنگیان جوانە زەردی ئاڵتونی و سپی باو و بەرگه‌ى وشکەساڵی و ژینگەی شێداری زۆر ده‌گرن، زوو پێده‌گەن و گونجاون له به‌کارهێنانی پەینە جیاوازەکانى رەق و شل.
زانا محه‌مه‌د له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى سلێمانى و شاره‌زا له باره‌ى توێژینه‌وه كشتوكاڵییه‌كان به 964ـى وت، له ساڵى 2017 ـه‌وه خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنى ئه‌م دوو جۆره گه‌نمه نوێیه و له زۆربه‌ى ناوسه‌كانى سلێمانى تاقیكراونه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بوونه ئینجا وه‌ك ته‌رزى نوێى گه‌نم راگه‌یاندراون.
وتیشی “پێشتر پێنج جۆر ته‌رزى گه‌نم له سلێمانى ده‌چێندران، به‌م دوو ته‌زره نوێیه‌ش بوون به حه‌وت جۆر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێنج دانه ته‌رزى دیكه‌ى گه‌نمیان ناردووه‌ته به‌غدا بۆ پشكنین بۆئه‌وه‌ى وه‌ك جۆر و ته‌رزى جیاوازى گه‌نم له سنوورى سلێمانى به‌رهه‌م بهێندرێت، چاوه‌ڕێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ن.