چاوەڕێی چەند هەزرا گەشتیارن؟
سلێمانی ئامادەی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران
964+
پێشەوا محەمەد
گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێن هەموو شتێک ساز و ئامادەیە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران، نووقڵ و شیرینیش دەبەخشنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لیژنەی پێشوازی لە بازگەکان هەیە و دەیانەوێت گەشتیاران لە یەکەم بەرکەوتنیاندا روویەکی جوانی سلێمانی ببینن
ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەناو شار لیژنەکانیان بەسەر شوێنە گەشتیارییەکاندا دەگەڕێن و رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ و رەفتیاری نەشیاو دەگرن بەرامبەر بە گەشتیاران.
وتیشی، “هێڵی گەرممان لەسەر ئەو پروشەرانە هەیە کە دەدرێن بە گەشتیار تا لە هەرشوێنێک کێشەیان هەبوو یان نەخۆش کەوتن یان رێیان لێ ون بوو پەیوەندی بکەن و بەهانایانەوە دەچین”.
بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتبوونە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی پێشبینی دەکات بۆ ئەم جەژنە لەو ڕێژەیە زیاتر سەردانی پارێزگاکە بکەن.
“ئێستا ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زۆر گەرمە و خوێندنیش کۆتایی هاتووە، بۆیە پێشبینی دەکەین رێژەی گەشتیار زیاتر بێت”، ئارام شوانی وای وت.