دیمەنێکی شاری دەربەندیخان لە بەرزاییەوە - وێنە: 964
چەند بڕیارێک دەرکران
ئیدارەی دەربەندیخان بۆ جەژن شارەکە رێکدەخاتەوە
پێشەوا محەمەد
قایمقامیەتی دەربەندیخان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چەند بڕیارێکیان بۆ رێکخستنەوەی شارەکە داوە لە رۆژانی جەژنی قورباندا، قایمقام دەڵێت، سەرپێچیکاران سزا دەدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەک لە قایمقامیەتی دەربەندیخان کراوە و هەرەیەکە لە دەزگا ئەمنییەکان، ڤێتێرنەری و شارەوانیی دەربەندیخان تێیدا بەشدار بوون.
سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “بڕیارەکان بەشێکیان پێشتریش هەبوون و جەختمان لەسەر کردوونەوە، هەندێکیشی تازەن تایبەت بە جەژنی قوربانی پیرۆز”.
وتیشی، “لیژنەکان چاویان کراوەیە و بەردەوام چاودێریی بازاڕ و شەقامەکان دەکەن و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن”.
بڕیارەکانی قایمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەربەندیخان:
*دووبارە رێکخستنەوەی بازاڕ و تووندوتۆڵکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکان.
*چارەسەرکردنی کێشەی ماتۆڕسکیلەکانی ناوشار کە هۆکارن بۆ بێزارکردنی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی مەرجە یاساییەکان.
*جێبەجێکردنی هەموو مەرجە یاسایی و تەندروستییەکان بەسەر سەربڕینخانەی دەربەندیخان.
*ئەنجامدانی خۆپێشاندانی شەوانە و لێپرسینەوە لە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جامڕەش و کارڕایی تەواو لە دژی تۆمەتباران.
*گەڕانی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای ئۆرانۆس بۆ پاکڕاگرتنی شار لە رۆژانی جەژنی قورباندا.
*بەردەوامیی گەڕانی لیژنەی زیادەڕۆیی لە رۆژانی جەژن و پشووەکاندا.