سلێمانی

تۆمەتبارێك خۆی رادەست كرد


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11.6.2024 بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە و بە فیشەك بریندار كراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە  و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دادوەر بڕیاری دا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلسی سەرا كرد و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە، كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتبار بووە .
ئێستا تۆمەتبار ( ن ، ح ، ر لەدایكبووی 1996 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.