سەرۆک وەزیران قایشی نەبەست سزادرا
964+
عادل کانەبی
لە کاتی سەردانی کردنی شاری لانکا شایر، ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی نەبەستنی قایشی سەلامەتی ئۆتۆمبێل لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە سزای دارایی درا.
بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی، سوناک لەو کاتە سزادراوە کە سەرقاڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆیەک بووە بۆ سۆشیاڵ میدیا کە تێیدا بەبێ بەستنی قایشی سەلامەتی دەردەکەوێت.
ئەمە دووەم جارە سوناک ئەم جۆرە سزایانە دەدرێت، ساڵی رابردووش،بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی نایاسایی لەکاتی کەرەنتینەدا سزایەکی دارایی درا.