بۆ وردبینی موچەیە

حکومەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ: لیستی موچەی مانگی پێنج بنێرن

964+

ژووری هەواڵ

بە مەبەستی وردبینی بۆ لیستی موچەخۆران و هێزە ئەمنییەکان، شاندێکی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

لەپێش هاتنی شاندەکەی عێراق، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نووسراوێکی بۆ وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ کردووە و داوای ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی ئایار دەکات بە ناوی سیانی و دەڵێت، بینێرن بۆ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی.

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە نووسراوەکەدا داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات ناوی سیانی، موچەی بنەڕەتی، تەواوی دەرماڵە و لێبڕینەکان لەخۆبگرێت بۆ “هەژمارکردنی موچەی هەر کارمەندێک”.

بە گوێرەی نووسراوەکە، دەبێت لەلایەن یەکەکانی وردبینی ناوخۆ یان گەنجینەی تایبەتمەند وردبینی لە زانیارییەکانی موچەی هێزە ئەمنییەکان بکرێت ئینجا بنێردرێت.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات هەماهەنگی تەواو لەگەڵ تیمەکانی وردبینی هەرێم و حکومەتی عێراق بکەن و ئاسانکاریان بۆ بکەن لە کاتی سەردانیان بۆ ئەم بابەتە.

سەرۆکى حکومەت بۆ وەزارەتەکان: لە کاتى خۆیدا لیستى موچە...

سەرۆکى حکومەت بۆ وەزارەتەکان: لە کاتى خۆیدا لیستى موچەى فەرمانبەران بۆ وەزارەتى دارایى عێراق بنێرن