لێدوانی وەزیری سامانە سروشتییەکان

هەفتەی داهاتو شاندێکی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت دەچنە بەغدا

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە رۆژی یەکشەممە 9.6.2024، شاندێکی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت سەردانی بەغدا بكات، وەزیری سامانە سروشتییەكانیش دەڵێت، “چاوەڕوانین بەمنزیكانە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.6.2024، كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایگەیاند، كێشەی سەرەكیی بەردەم هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، “تێچوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زۆرە”.

ئاماژەی بەوەش كردووە، هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كۆمپانیاكان لە كەرتی نەوتی وەبەرهێنانیان كردووە، بەڵام عێراق ساڵانە چەندین ترلیۆن دینار بۆ كەرتی نەوتەكەی تەرخاندەكات.

وەزیری سامانە سروشتییەكان باس لەوەش دەكات، بەڕێوەبردنی كەرتی نەوتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان جیاوازن، لە عێراق كەرتی گشتییە و لە هەرێم كەرتی تایبەتییە.

دەشڵێت، “ئێستا عێراقیش گەیشتووەتە ئەم قەناعەتە دەست بە هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بكرێت و بڕیارە رۆژی یەكشەممە، 9ی ئەم مانگە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی نەوت سەردانی بەغداد بكات و چاوەڕێدەكەین بەم نزیكانە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و پێویستە حكومەتی عێراق ئەوە لەبەرچاوبگرێت كە كۆمپانیا نەوتییەكان، بە بڕە پارەیەكی زۆر وەبەرهێنانیان لە كێڵگەكانی نەوتی هەرێم كردووە”.

سامانە سروشتییەکان: هانی عێراق دەدەین بۆ دەستپێکردنەو...

سامانە سروشتییەکان: هانی عێراق دەدەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت