"قۆناغى دووگیانبوون پڕ له سترێسه"
خانمه دووگیانه‌كانی سلێمانی بەکۆمەڵ وەرزش دەکەن
دیلان محەمەد جەزا
نه‌خۆشخانه‌ى سمارت له سلێمانى، كۆڕسێكی بۆ خانمه دووگیانه‌كانى ئه‌و پارێزگایه رێكخستووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م قۆناغه‌ى ژیانیاندا سترێس وەلابنێن و خۆیان و منداڵه‌كانیان ته‌ندروست بن.
نه‌خۆشخانه‌كه، ژماره‌یه‌ك خانمی دووگیانى لە پارکی ئازادی كۆكرده‌وه و ده‌ڵێ “به وه‌رزشكردن هانیان ده‌ده‌ین به سروشتی کۆرپەكه‌یان له دایك ببێت”.
به‌شداربوویه‌كی ئه‌م كۆڕسه كه یه‌كه‌مجاره دووگیان ده‌بێت به 964ـى وت، ترسی له‌بارچوونى منداڵ و تێكچوونى خۆراكى هه‌یه، بۆیه هاتووه بۆ ئه‌م كۆڕسه.
پەیام والی، سه‌رپه‌رشتیاری كۆڕسه‌كه و پسپۆری خۆپاراستن بە 964 وت، نزیکەی ساڵێکە ناوەندێک کراوەتەوە بۆ وەرزشکردنی خانمانی دووگیان، كه یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت ئەم قۆناغە به سه‌ركه‌وتوویی و ته‌ندروستى تێبپەڕێنن.
وتیشی “خانمی دووگیان رادەهێنرێت پشت بەخۆی ببەستێت و ئەرک نەخاتە سەر کەسانی دەوروبەری و ئاگادار دەکرێتەوە لەو بابەتانەی زیانی پێدەگەیەنن”.
ئەوەشی خستەڕوو، خانمان پێویستە لە 18مین هەفتەوە راهێنان بکەن، بۆ ئەوەی جەستەیەکی تەندروستیان هەبێت و بەرگەی گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان بگرن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن