منداڵه‌كه‌ى زاخۆ له‌نێوان دوو له كهسوكارهكانى له‌دواى دۆزینه‌وه‌ى... وێنه: به‌رگرى شارستانى زاخۆ
بەرگریی شارستانیی زاخۆ سه‌ریان سووڕماوه
منداڵێكی 6 ساڵان دواى 16 كاتژمێر له به‌ئاوداچوونى به سه‌لامه‌تى دۆزرایه‌وه
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان ماوه‌ى 16 کاتژمێر لە ناو خابوور به ئاودا چووبوو، به‌ڵام بە ساغی دۆزراوەتەوە.
به‌قسه‌ى كه‌سێكی نزیكی منداڵه‌کە، لە کاتژمێر 4:00 ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 5.6.2024 لە گوندی چەم دەلال سەر بە قەزای باتیفا، منداڵه‌كه كه ناوی ( ر. و.د) لە باوک و کەسوکاری دووردەکەوێته‌وه و لە گەڕێکی ئاوی بچوک مەلە دەکات و دواتر وردە وردە خۆی نزیکی خابوور دەکات و پاشان بزر دەبێت.
کەسوکارەکای دوای بەدواداچوونی سێ کاتژمێر نەیاندۆزییه‌وه، بە ناچاری پەیوەندی بە بەرگریی شارستانیی زاخۆ ده‌كه‌ن و تا کاتژمێر 12:00 شەوی رابردوو گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وام بووه و نەدوزراوه‌تەوە.
لە کاتژمێر 06:00 سه‌ر له بەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، کەسوکاری منداڵەکە پەیوەندی بە بەرگریی شارستانی دەکەنه‌وه و دەڵێن منداڵەکە به دوورى چوار کیلۆمەتر لە شوێنەكه دۆزراوه‌تەوە.
جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت “ئێمەش نازانین چۆن ئه‌م منداڵه به ساغى ماوەتەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن