زۆرینەی خۆراک و خواردەمەنییە

ئاڵوگۆڕی ساڵانەی بازرگانی عێراق و هیندستان 29 ملیار دۆلارە

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، “ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و هیندستان بە هەرێمی کوردستانیشەوە ساڵانە زیاتر لە 29 ملیار دۆلارە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.6.2024، لە هوتێل گراند ملنیۆم لە سلێمانی، بە ئامادەیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کونسوڵی کۆماری هیندستان بەوەکالەت لە هەولێر، ژمارەیەک لە بازرگانان و پیشەسازان و کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی ئیڤێنتی روبەڕوی ئابووری و بازرگانی کۆمپانیاکان لەگەڵ زیاتر لە 20 کۆمپانیای وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو.

ئەو کۆمپانیایەی لەوڵاتی هیندستانەوە بەشداربون لە بوارەکانی، “خۆراک و کشتوکاڵ (خۆراکی ئۆرگانیک)، خۆراکی پرۆسێس کراو و خۆراکی بەستوو و پاکەت کراو، ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل و پێکهاتەکانی، قوماش و جلوبەرگ/کەلوپەلی ناوماڵ، کاری دەستی دار، بەرهەمی چەرمی (جلد)، دەرمان و چاودێری تەندروستی، ئامێر بەگشتی، بیناسازی، وزەی نوێبونەوە، سیستەمی وزەی خۆر، بەرهەمی ئەندازیاری، یاری و کەلوپەلی وەرزشی، بەهارات، ئامێری کارەبایی.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی هەردوولا کە وێنەیەکی لە بەشی راگەیاندنی ژووری بازرگانی سلێمانی بە 964 گەیشتووە، “لە ئیڤێنتەکەدا هەریەک لە سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی جەختیان لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری هیندستان کردووەتەوە”.

هەروەها، نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندووە، “ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێڕاق و هیندستان بە هەرێمی کوردستانیشەوە ساڵانە زیاتر لە 29 ملیار دۆلارە، کە زۆرینەی خۆراک و خواردەمەنییەکانە”.

بە پشتگیری ژووری بازرگانی سلێمانی ڤیزای چین وەردەگرن

بە پشتگیری ژووری بازرگانی سلێمانی ڤیزای چین وەردەگرن

خاوەن خانەکانی عەلوەی رۆژئاوا داوای چارەسەر لە ژووری ب...

خاوەن خانەکانی عەلوەی رۆژئاوا داوای چارەسەر لە ژووری بازرگانیی سلێمانی دەکەن