ناو و لۆگۆی ئەو بانکانەی بەشدارن لە هەژماری من.وێنە، وەزارەتی دارایی
دەبێتە هەشت بانک
بانکێکی دیکە بۆ “هەژماری من” زیاد دەبێت
964+
توانا نەقی
بانکێکی نوێ دێتە ناو بازنەی پرۆژەی “هەژماری من” بەوە ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە هەشت بانک و موچەخۆر سەربەستە لەکامیان هەژمار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB دەبێت بە هەشتەمین بانکی پرۆژەی “هەژماری من”.
دەشڵێت، جگە لەو هەشت بانکە لە ماوەیەکی نزیکدا بانکی دیکە بەشدار دەبێت لە پرۆژەکە.
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB, لە ساڵی 2011 دامەزراوە و 25 لقی لە پارێزگاکانی عێراق هەیە و لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوکیش لقی هەیە.
پێش ماوەیەکیش بانکی TBI وەک حەوتەم بانک بەشداری کردوو لە چەند رۆژی رابردووشدا یەکەمین کۆمەڵە کارتی فەرمانبەرانی رادەستی تیمی “هەژماری من” کرد.