دیمەنی لە ناوبردنی کارتۆنە ئایسکرێمەکان _ وێنە: تەندروستی چەمچەماڵ
لە پشکنین دەرنەچووە
ئیتر گومان لە ئایسکرێمیش بکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروسی چەمچەماڵ، دەستی بەسەر 360 کارتۆن ئایسکرێمدا گرت، دوای دەستبەسەرداگرتنیشی لە ناوبرا، لیژنەی تەندروستی بۆی یەکلابووەتەووە،”شیاوی خواردن نەبووە”.
ئەو جۆرە ئایسکرێمە، بە دوو براند بەردەستە کە دروستکراوی وڵاتانی کۆریا و سویدن، بەڵام بۆ 964 ساغنەبووویەوە، “هاوردەیە یان کۆپییە و لە ناوخۆ دروستکراوە”.
لیژنەی تەندروستی قەزاکە لە راگەیەندراوەکە زیاتر، هیچ لە بارەی ئایسکرێمەکەوە ناڵێت، لە راگەیەندراوەکەدا کە ئەمرۆ چوارشەممە 5.6.2024 رایگەیاندووە، “دوای دەستبەسەرداگرتنی بڕی 360 کارتۆن ئایسکرێم، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ و چاودێری تەندروستییەوە، بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینی تاقیگەی و نەشیاوی بۆ خواردن دەستبەجێ لەلایەن لیژنەکەوە لەناوبراوە”.
لیژنە دەڵێن، رێکاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەکرێت”، هەروەک داوایکردووە، “هاوڵاتیان تاوەکو دڵنیا نەبن لەشیاوی هەر شمەکێکی خۆراکی بەکارینەهێن و لەکاتی هەبوونی هەر خۆراکێکی خراپ و نەشیاو و بەسەرچوو، راستەوخۆ لیژنەکەیانی لێ ئاگادار بکەنەوە”.