فەرمانبەری وەزارەتی کارەبایە

لە عەربەت یاریزانێک “زمانی هەڵگەڕایەوە” و گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە یاریگەی تارتانی شەهیدان لە عەربەت، یاریزانێکی تیپی وەرزشی زانکۆ گیانی لەدەستدا، ئەندامێکی لیژنەی تیپە میللیەکانی عەربەت دەڵێت، “لە کاتی یاریدا زمانی هەڵگەڕاوەتەوە”.

یاریزانەکە ناوی بەیاد عوسمانە و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانە لە عەربەت، چەند ساڵێکە یاریزانی تیپی وەرزشی زانکۆیە، ماوەیەکیش سەرپەرشتیاری تیپە وەرزشییەکە بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4.6.2024، تیپی زانکۆ و تیپی نیشتمان لە خولێکی لیژنەی تیپە میللیەکانی عەربەت و لە هەفتەی سێیەم رووبەروی یەک بوونەتەوە.

دڵشاد بێستانسووری، ئەندامی لیژنەی تیپە میللیەکانی عەربەت بە 964ـی وت، “لە یارییەکەدا یاریزانەکە، زمانی هەڵگەڕاوەتەوە و هەوڵی رزگارکردنی دراوە، بەڵام هەوڵەکان نەبوون بە رزگارکردنی ژیانی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

یاریزانەکە وەرزشکارێکی دێرینی شارۆچکەکەیە، بێستانسووری ئەوەشی وت، “ئەوەی روویداوە، حاڵەتێکی کتوپڕ و بووە و وەرزشکارانی سنوورەکەی شۆک کردووە، وە بۆ لەدەستدانی ئەو وەرزشکارە نیگەرانن”.

هێمن عومەر، یەکێکە لە هاوڕێکانی بەیاد ئەو بە 964ی وت، “بەیاد جگە لەوەی یاریزانێکی دێرین بووە، کارمەندی هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای عەربەت بووە”.

ئەمشەو 4.6.2024 لە گۆڕستانی گریاتکە لە عەربەت، وەرزشکارەکە لە رێورەسمێکدا بەخاکدەسپێردرێت.

لە کاتی یاریدا زمانی هەڵگەڕایەوە گیانی لەدەست دا

لە کاتی یاریدا زمانی هەڵگەڕایەوە گیانی لەدەست دا