لینکی فۆڕمەکە لە هەواڵەکەدایە

لە هەڵەبجە دامەزراندن بە گرێبەست راگەیەندرا

964+

پێشەوا محەمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە دامەزراندنی بە گرێبەست راگەیاند و داوا دەکات هەرکەس خوازیارە فۆڕم پڕ بکاتەوە.

ئاگادارییەکە کەمێک پێش ئێستا پەیجی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە و هیچ شوێنێک و ژمارەی ئەوانەی دیاری نەکردووە کە دادەمەزرێندرێن، تەنیا وتوویەتی دامەزراندنەکە بە مەبەستی پڕکردنەوەی ژمارەیەک شوێنە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەنجومەنى راژەى گشتى هەڵدەستێت بە وەرگرتنى فۆڕمى داواکارىیی دامەزراندن بۆ پارێزگای ناوبراو بە شێوەى گرێبەست بە رەچاوکردنى خاڵەکانى خوارەوە:

١- پێویستە پێشکەشکار (Email)ـی تایبەت بە خۆی لە ئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆڕمی داواکاریی دامەزراندن پڕبکاتەوە.

٢- تەنیا دانیشتووانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەتوانن فۆڕمى داواکاریى دامەزراندن پێشکەش بکەن.

٣- پێشکەشکار بۆی هەیە تەنیا یەک پسپۆڕى لە فۆڕمى داواکاریى دامەزراندن هەڵبژێریت.

٤- پێشکەشکار دەتوانێت تا سێ وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆڕییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆڕییەکەی لە لایەن وەزارەتەکە داوا کرابێت.

٥- ناردنی زیاتر لە یەک فۆڕمی داواکاری لە لایەن پێشکەشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی.

لینکی فۆرم:

https://forms.gle/X5ivpcXsmiYdXuMeA

هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرەکانی فەرمانگەی ژینگەی سۆران ...

هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرەکانی فەرمانگەی ژینگەی سۆران دادەمەزرێندرێن