سێ جار لێیاندرا
لە هێرشەکە بۆ سەر حەشدی شەعبی سێ چەکدار برینداربوون
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە هێرشەکەی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە باشووری کەرکوک سێ چەکدار برینداربوون.
کاتژمێر 7ـی ئێوارە ئەمڕۆ یەکشەممە 15.3.2026 بۆردومانی بارەگای فەوجی یەکی لیوای 16ـی حەشدی شەعبی تورکمان لە ناحیەی تازە کرا، هەر لەو کاتەدا دوو جار بۆردومانی بارگای لیوای 40 کەتائیب ئیمام عەلی حەشدی شەعبی کرا لە قەزای دووبز.
سەرچاوەیەک تایبەت لە لیوای 16ـی حەشدی شەعبی تورکمانی بە 964ـی وت، “موشەکێک ئاڕاستەی بارەگای لیوا کراوە بەڵام لە نێوان گوندی بەشیر و ناحیەی تازە بەر ژمارەیک ئۆتۆمبێلی لەکارکەوتوو کەوتووە و زیانی گیانی نەبووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەدا دوو درۆن ئاڕاستەی بارەگای فەوجی 10ـی لیوای 40 کەتائیب ئیمام عەلی کراوە لە سنووری گوندی بای حەسەن سەربە قەزای دووبز.
لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی گشتی داقوق بە 964ـی وت، “بەهۆی بۆردومانەکەی ناحیەی تازە سێ چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
پێشتر و هەفتەی رابردوودا دووجاری دیکە بۆردومانی هەمان بارەگا کرا و 10 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری