بڕینى هەشت دارى جۆرى تاڵى تۆز بە شێوەیەکى نایاسایى لە رانیە... وێنە: پەڕەى پۆلیسى دارستانى راپەڕین
رانیە
لەسەر بڕینى هەشت درەخت چوار کەس دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین چوار کەسى لەسەر بڕینى هەشت دارى جۆرى تاڵى تۆز دەستگیرکرد.
خەسرەو محەمەد، وتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین بە 964ـى وت، دواى ئەوەى ئاگادارکراینەوە کە ژمارەیەک هاوڵاتى لە گەڕەکى کێوەڕەشى شارى رانیە هەڵساون بە بڕینى هەشت دارى جۆرى تاڵى تۆز، مەفرەزەیەکمان گەیشتە شوێنەکە.
بە وتەى خەسرەو محەمەدن چوار کەسیان لەسەر بڕینى دارەکان دەستگیرکردووە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان لە دادگا بۆ کراوەتەوە.
هەرچەند پێشتر بڕیاردرا کە چاندنى تاڵى تۆز لەناو شارەکان بوەستێنرێت، بەڵام وەک ئەوەى وتەبێژى پۆلیسى دارستانى رانیە باسى دەکات، بڕینەوەى دار لە دەسەڵاتى کەسدا نییە و ئەگەر کەسێک بیەوێ دار ببڕێت دەبێت ئاگاداریان بکاتەوە و ئەوانیش لیژنەیەک دروست دەکەن و هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکە دەکرێت.