دیمهنێكی ناو بازاڕى ههولێر دواى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگرهكهى شهوى رابردووی بازاڕى قهیسهرى ... وێنه: 964+
94 ئۆتۆمبێل سووتاون
لە 5 مانگدا 407 رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە
وریا فەتاح
لە هەر رۆژێکدا نزیکەى سێ رووداوى ئاگرکەوتنەوە روودەدەن، لە پێنج مانگى رابردوشدا 407 رووداو رویانداوە و لەو ژمارەیە 94 ئۆتۆمبێل سوتاون.
بەپێى ئامارەکانى بەرگرى شارستانى هەولێر کە 964 لە بەرگرى شارستانى هەولێر وەرى گرتووە، لە 1.1.2024 تاکو 31.5.2024، هەر رۆژێک 2.71 رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە و سەرجەمى رووداوەکانى ئاگرکەوتنەوەش 407 رووداو بووە لە 150 رۆژى رابردوودا.
ئامارەکانى سوتان و ئاگرکەوتنەوەکانى هەولێر بەم شێوەیەن:
156 ماڵ، شەش باڵەخانە چوار فڕنى سەمون، 964 ئۆتۆمبێل، پێنج فەرمانگەى میرى، یەک شوێنى ئاینى، نۆ مۆلیدەى کارەبایى، 33 ئاگرکەوتنەوە لە مارکێت و دوکان و پێشەنگا لە سوتانى هەردوو بازاڕى لەنگە و قەیسەرى لەم بەشەدان، سێ کارگە، پێنج دارستان و باخچە، 17 محاویلەو كێبلی كارەبایى، سێ رووداوى سوتانى گەنم و جۆ، 13 رووداوى پوش و پەڵاش، 31 سوتانى خاشاک و تایە، شەش چێشتخانە، شەش عەمباری سوتەمەنی، یەک کێڵگەى پەلەوەرى، 10 كابینەو خێمە، یەك بەشە ناوخۆیی، یەك گەراج، دوو كۆگا.
بەپێى ئامارەکانى بەرگرى شارستانى بێت، کۆمپانیا و سەنتەرو مۆڵەکان سەلامەت دەرچوون.