بە مادەی دزیکردن

ژن و پیاوێک لە سلێمانی دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

دوو تۆمەتبار لە بەکرەجۆ کە پێشینەی تاوانیان هەیە دەستگیر کراون و لەدادگای کەتنی دووی سلێمانی فەرمانی گرتنیان هەبووە.

پۆیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، توانراوە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن.

دەشلێت، ئەو تۆمەتبارانە بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە دزیکردن دەستگیر کراون.

لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ن، أ، م) لە دایكبووی 1958 كە پێشینەی تاوانی هەیە و (ع، س، ت) لەدایبكووی 1954 بەبڕیاری دادوەر راگیراون.

لە ئاکرێ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

لە ئاکرێ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران