بۆ ماوەى سێ رۆژ رادەگیرێت

 هاوڵاتیانى سەرسەنگ و بامەڕنێ و قەدش دەست بە ئاوەوە بگرن

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

دروستبوونى کێشەیەکى تەکنیکى لە پڕۆژەی ئاوی ستراتیژی دێرەلووک، بۆ ماوەى سێ رۆژ دوو هەزار و 600 ماڵ بێ ئاو دەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.6.2، هۆبەى ئاوی سەرسەنگ هاوڵاتیانی ناحیەی سەرسنگ و بامەرنی و کومەڵگای قەدش و گوندەکانی دەوروبەری ئاگادار دەکاتەوە لە پچڕانی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ.

رۆژى سێشەممە 4.6.2024، نۆژەنکردنەوە لە پڕۆژەى ستراتیجى دێرەلووک دەستپێدەکات

مەتین ئەرەدنی، بەرپرسی هۆبەى ئاوى ناحیەی سەرسەنگ بە 964ـى وت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی پڕۆژەی ستراتیجی دێرەلووک لە کۆمەڵگەی کوانێ لەکارکەوتووە، بەڵام لە ماوەی سێ رۆژ دا چارەسەر دەکرێت.

وتیشی،”تا کێشەی ئاوی پڕۆژەکە چارەسەر دەکرێت، بە شێوەیەکی کاتی رۆژانە ئاوی بیرەکان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت”.

“بەفیرۆدانى ئاو کەم بکەنەوە، بۆ ئەوەی بێ ئاو نەمێننەوە”، مەتین ئەرەدنی وای وت.

964 دەزانێت، بەهۆى ئەو کێشەیەى کە لە پڕۆژەکە دروستبووە، زیاتر لە دوو هەزار و 600 ماڵ بۆ ماوەى سێ رۆژ بێ ئاو دەبن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بێ هیچ ئاگادارییەک ئاوی بەنداوی دێرەلووک بەردراوەتەوە

بێ هیچ ئاگادارییەک ئاوی بەنداوی دێرەلووک بەردراوەتەوە