لە کوێ؟
ئەندامێکى لیژنەى دروستکردنى کەمپەکان 17 ساڵ زیندانى بۆ بڕایەوە
وریا فەتاح
دەستەى دەستپاکی عێراق عێراق بڵاوى کردەوە کە بۆ ماوەى 17 ساڵ، ئەندامێکى لیژنەى دروستکردنى کەمپى ئاوارەکان لە پارێزگاى نەینەوا، سزاى زیندانى بەسەردا سەپێنراوە.
بەرتیلى وەرگرتووە و زیانى بە سامانى گشتیى گەیاندووە
بەپێى راگەیەندراوى دەستەکە، دادگای تاوانەکانی نەینەوا، سزاى 10 ساڵ زیندانى و پێبژاردنى بە 10 ملیۆن دینار بۆ ئەیوب یوسف مەحمود، بڕییەوە کە لە ماوەی کارەکانیدا وەک یاریدەدەری ئاوەدانکردنەوە لەلایەن پارێزگاری پێشووی نەینەوا رێگەى پێدراو بوو.
هەرچەندە تاوانبار بە ئامادەنەبوونى خۆى سزاکەى بەسەردا سەپێنرا، لەگەڵ ئەوەشدا دادگاکە سزایەکى دیکەشى بە حەوت ساڵ زیندانى بەسەردا سەپاند ئەوەش بەهۆى زیانگەیاندن بە پارە و بەرژەوەندى گشتیى.
تاوانبار لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکى دیکە تێوەگلاوە و بە هاوبەشى دواى خەرجکردنى بڕى پێنج ملیار دینار، سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.
دادگاکە دوو بڕیاریشى دەرکردووە، کە دەبێت بە زووترین کات سزادراو دەستگیربکرێت و دەست بەسەر ماڵ و موڵک و سامان گوازراوە و نەگوازراوەکانیدا بگیرێت.