رانیە

کارگەیەکی دروستکردنی ترشیات داخرا

964+

فەرمان مەلا حەسەن

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامی قەزای رانیە کارگەیەکی دروستکردنی ترشیاتیان داخست، کە بەشێوەی بێ مۆڵەت ترشیاتی دروست دەکرد.

کارزان سلێمان لێپرسراوی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامی قەزای رانیە ئەمڕۆ 24.4.2026 بە 964ی راگەیاند”ئەو کارگەیە بێ مۆڵەت بوو، هەموو ئەو کەلوپەلانەی تێیدایە، خراپ بوونە و بەسەرچوونە و شیاوی خواردن نیین.

وتیشی، “لێرە نانەقەیسی دروستکراوە بە خورما و ترش بە نانەقەیسی فرۆشراوە، هەروەها هەندێک بابەتەکان کرم لێیداوە، بۆیە دوکان و کارگەشەمان داخست و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە چەمچەماڵ 15 تۆن خۆراک و شمەکی بەسەرچوو لەناوبران

لە چەمچەماڵ 15 تۆن خۆراک و شمەکی بەسەرچوو لەناوبران