چەندی بۆ دانراوە؟

نۆژەنکردنەوەی رێگای دەروازەی پێنجوێن دەستیپێکرد

964+

کامیار کەمال –  پێنجوێن

نۆژەنکردنەوەی رێگای دەروازەی قەزای پێنجوێن کرا دەستیپێکرد و بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا تەواو بکرێت.

رەوف رەشید، سەرۆکی شارەوانیی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەستکرا بە هەڵکەندنی رێگای دەروازەی قەزای پێنجوێن و تا ترافیک لایتی قەزاکە هەڵدەکەندرێت.

وتیشی، بە گوێرەی ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستیاندایە و بۆیان تەرخان کراوە، کار دەکەن و بەشی هەرچەند بکات ئەوەندە کار دەکەن، ئەو بڕەشی تەرخان کراوە 454 ملیۆن دینارە.

ئەوەشی خستەروو، هەوڵدەدەن لە ماوەی سێ رۆژدا کاری هەڵکەندنی رێگاکە تەواو بکەن و لە ماوەی دوو رۆژیشدا قیرەکە بکەن، سەرەتا بە ئاراستەی هاتنەناوەوەی دەروازەکە کار دەکەن و دوای قیرکردنی، ئینجا بە ئاراستەی پێچەوانەوە دەست بە نۆژەنکردنەوە دەکەن.

“تەواوی پڕۆژەکە ئامادەیە و تەنانەت قیرەکەشی حازرە، دوای تەواوبوونی هەڵکەندن، راستەوخۆ قیرەکەش دەکرێت”، ره‌ئوف ره‌شید وای وت.

هەروەها ئەوەشی باس کرد، ساڵی رابردوو نزیکەی کیلۆمەترێکیان لە شەقامی گشتیی سەرەکیی پێنجوێن نۆژەنکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بازاڕی نوێی میوەفرۆشەکان لە پێنجوێن کرایەوە

بازاڕی نوێی میوەفرۆشەکان لە پێنجوێن کرایەوە