بۆمبە تەوقیتکراوەکانی دەریاش ماوە

موشەکی ئیسرائیل داویەتی لە کەمیی و ئەمریکاش 10 هەزار درۆنی هێناوەتە ناوچەکە

توانا نەقی

شەڕ بەردەوامە و کاردانەوەکانیش تا دێت فراوانتر دەبن، لەلایەک موشکی ئیسرائیل و ئێران داویەتی لە کەمی و لەلایەکی دیکەشەوە ئەمریکا هەزاران درۆن کە بە زیرەکی دەستکرد کار دەکەن هێناویەتییە ناوچەکە.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆکاروباری سەربازی دەڵێت، “ئەمریکا 10 هەزار درۆنی هێناوەتە ناوچەکە و ئیسرائیلیش موشەکەکانی داویەتی لەکەمی و ئەگەر وا بڕوات دەبێت ئەمریکا لە مەخزونی خۆی هاوکاری بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کە باس دەکرێت موجتەبا خامنەیی برابێتە روسیا بۆ چارەسەر، پێدەچیت راست بێت و رێی تێدەچێت، چونکە روسیا هاوپەیمانی ئێرانە و لەلایەکی دیکەشەوە رەنگە پڕوپاگەندە بێت.

سەبارەت بە داواکەی ترەمپ بۆ ئەو وڵاتانەی هاوپەیمانین کە خۆیان پارێزگاری لە هورمز بکەن دەڵێت، ترەمپ ئامانی نییە و یەکسەر یابان و کۆریا هاتنە سەرخەت و ئەگەر بە قسەشی نەکەن ئەوە دەترسن وەک ستارمەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایان لێبکات.