لۆگۆی دەستەی گەشتوگوزار
وردەکاریی پڕۆژەکە چییە؟
پەرە بە گەشتوگوزاری ژینگەیی دەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە هاوکاری UNDP پەرە بە گەشتوگوزاری ژینگەیی دەدات و لە ئێستادا سەرقاڵی رووپێویکردنی ناوچە گەشتیارییەکانن.
964 لە دەستەکەوە دەزانێت، مەبەست لە گەشتوگوزاری ژینگەیی جێبەجێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاریی دۆستی ژینگەیە لەو شوێنانەی بۆ ئەو جۆرە گەشتوگوزارە دیاری دەکرێن.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە 964ـی راگەیاند، جگە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دۆستی ژینگە گەشتیاریش کە دەچێتە ئەو ناوچەیە هەم چێژ وەردەگرێت هەم خۆشی دەبێت بە پارێزەری ژینگە.
وتیشی، “لە ئێستادا و لە دونیادا گرنگیی بەو جۆرە گەشتیارییە دەدرێت، چونکە هەم لایەنی گەشتیاری و هەم لایەنی ژینگەپارێزیی تێدایە”.
رێکخراوی UNDP و دەستەکە سەرقاڵی رووپێویی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمن تا بزانن چ شوێنێک بۆ ئەو جۆرەیان گونجاوە.
“دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکان ستراتیژییەتێکی راوێژکاریی تایبەت بە پەرەپێدانی ئەو شوێنانە پێکدەهێندرێت”، ئەوەش قسەی ئیبراهیم عەبدولمەجیدە.
دەستەی گەشتوگوزار پلانێکی هەشت ساڵەی لەبەردەستدایە و دەیەوێت کار لە 15 جۆری کەرتی گەشتوگوزاردا بکات لە کوردستان و پەرەیان پێبدات.