پێشنیاری کوێیان بۆ کراوە؟

پێشنیارێک بۆ گۆڕینی رێگای بارهەڵگرەکان دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پێشنیاری کردووە رێگای هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ رێگای هەولێر – پردێ – کەرکوک – سلێمانی بگۆڕدرێت، بەڵام هێشتا پێشنیارە و پەسەند نەکراوە.

964 دەزانێت ئەو پێشنیارە لە لایەن وەزارەتەکەوە لە چوارشەممەی رابردوودا دراوە بە ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی.

964 پەیوەندیی بە چەند بەرپرسێکی وەزارەتەکەوە کرد و ئامادە نەبوون هیچ وردەکارییەک بدرکێنن، یەکێکیان بە مەرجی نەهێنانی ناوی پشتڕاستی ئەوەی کردەوە ئەو پێشنیارە داوەتە ئەنجومەنی وەزیران.

وتیشی، “هۆکارەکەی ئەوەیە جادە و رێگاکانی ناوخۆی هەرێم بەرگەی ئەو فشارە زۆرە ناگرن، کە بارهەڵگرەکان لەسەری دروستیان کردووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری تێکچوونی 80ـی قیری رێگاکان”.

ماوەی چەند ساڵێکە خۆپیشاندان و رێگاگرتن لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بووەتە دیاردە، چونکە بارهەڵگرەکان بوونەتە هۆکاری تێکچوونی ئەو رێگایانەی هاتوچۆیان پێدا دەکەن.

بەرپرسەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت پاشان دەتوانن بەشێک لەو رێگایانەی تێکچوون چاک بکرێنەوە و نۆژەن بکرێنەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ریسایکلین بۆ قیری شەقامەکان د...

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ریسایکلین بۆ قیری شەقامەکان دەکات